سمکۆی شکاک

دواین بابەتەکان
دروستکردنی دراوی Pi Network بەدەستهێنانی پارەی picoin pshtiwan
وەرگێری مایکرۆسۆفت بۆ سەرجەم ئامیرەکان و خزماتگوزاریەکانی pshtiwan.net
چارەسەری تێکچونی قاڵبی بلۆگەر لە کاتی گۆرینی دیزاین cleaning blooger Template pshtiwan
ئەکتیڤکردنی بەرنامەی internetdownloadmanager 2020 بە یەک کلیک pshtiwan
بەرنامەی خوێندنی ئۆنلاین دابەزینە بۆ مۆبایلەکەت pshtiwan
تەرەدوودی 98 کەناڵ فلیم پەخش دەکات Sivan Kurd
پەنجا لینکی بەسود بەشی دووەم Sivan Kurd
سمکۆی شکاک Sivan Kurd
پەنجا لینکی بەسود بەشی یەکەم Sivan Kurd
لەم بەرنامەیە سەیری چەندین کەناڵی بەسود بکە Sivan Kurd

هەڵسەنگاندنی بابەت:
  • 0 دەنگەکان - 0 بەڕێژەی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
04-14-2018, 05:27 PM,
#1
سمکۆی شکاک
ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک (١٨٨٧-١٩٣٠) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە.

ژیان

سمکۆ ناوی ئیسماعیلە و‌ کوڕی‌ محەمەد پاشای‌ کوڕی‌ عەلی‌ خانی‌ کوڕی‌ ئیسماعیل ئاغای‌ شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری‌ خێڵی‌ شکاک بوون. سمکۆ ساڵی ١٨٨٧ لەدایک بووە و پاش مردنی‌ باوکی‌ و جەعفەر ئاغای‌ برای‌، سەرکردایەتی‌ شکاکی‌ گرتۆتە دەست و لەدوای‌ شەڕی جیھانی یەکەمەوە دەستی بە گرتنی ناوچەکانی قەراغی گۆلی ورمێ کردوە. ھەرچەندە لە ساڵانی‌ شەڕی یەکەمی‌ جیھانیدا سمکۆ لە ھیچ چالاکییەکی‌ سیاسی بەشداری‌ نەکردبوو، بەڵام ھێزەکانی‌ ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تفلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی‌ لە خۆی دابنیشێ‌ و ھیچ ھەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.

شۆڕشی سمکۆ

کە شەڕی یەکەم کۆتایی‌ ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی‌ سیاسی‌ ناوی‌ دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی‌ ئیدارەیەکی‌ کوردیدا ساڵی‌ ١٩١٩ شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی‌ گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢١ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی‌ گەورەی‌ ھێزەکانی حکومەتی‌ ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ‌ بکات و پەنا بەرێت بە تورکیا. ساڵی‌ ١٩٢٤ بە بڕیارێکی‌ لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی‌ بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە تورکیادا بە دەستبەسەری‌ مایەوە. پاش ئازاد کردنی‌ گەڕایەوە ئێران و ساڵی‌ ١٩٣٠ بە پیلانێکی‌ کاربەدەستانی‌ ئێران لە شاری شنۆ کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی‌ شکاک کۆتایی‌ ھات کە یانزە ساڵ درێژەی‌ کێشابوو.

سمکۆ و ناسیۆنالیزمی کوردی

ھەندێک لە ناسیۆنالیستە کوردەکان سمکۆ بە قارەمانێکی نەتەوەی کورد دەزانن و ڕووخانی حکوومەتی ئەو دەگەڕێننەوە سەر دژایەتی دەستەڵاتی ئەو کاتی ئێران دژ بە کوردەکان.

دوایـن بـابـەتـەکانی ئـەندام
وەڵام دانەوە


گواستنەوەی خێرا:


ئامادەبوانی ئەم بەشە:
1 میوانەکان

گەڕانەوە بۆ سەرەوە
Free Web Hosting